١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٧:٥٢
تووشبوونی 13421 هاووڵاتیی ئێرانی بە کۆڕۆنا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13421 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 480 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  ۴۲ هەزار و  941 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13421 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  801 هەزار  و  894 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 576  هەزار و 983  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.